د. کامەران
رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت: ماست یەکێکە لەو خۆراکانەی کە پزیشکە
پسپۆرەکان کۆکن لەسەر سودە تەندروستییەکانی، هەروەها بە یەکێک لە باشترین
خواردنەکان دادەنرێت بەتایبەت لەمانگی رەمەزان و لە ژەمی پارشێودا.
هەروەها، باس
لە گرنگترین ئەو هۆکارانە دەکات کە وادەکات رۆژانە ماست بخورێت:
- سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ پڕۆتینە؛ هه‌ستی برسیه‌تی
که‌م ده‌کاته‌وه له کاتی به‌ڕۆژبون دا
-بڕێکی باش له ڤیتامینه‌کانی
تێدایه وه‌ک ڤیتامین ( B ) و ( D ) له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسیوم
- ده‌وڵه‌مه‌نده به
مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان؛ که بریتی یه به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان به له‌ش که کاری
کۆئه‌ندمی هه‌رس ڕێک ده‌خات و پاش سکچون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی باێوتیکه‌کان ژماره‌ی
به‌کتریا سودبه‌خشه‌کان که‌م ده‌کات و له ناو ده‌چن.
-بۆ خۆپاراستن له نه‌رمبونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربونی ددان.
- که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌ه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی
قۆڵۆن.
- ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی
خراپ و فشاری خوێن ده‌دات,
- ماستی بێ چه‌وری
ڕێگری ده‌کات له زیادبونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات.
- به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی
به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕیخۆڵه‌دا.
-ماستی بێ چه‌وری
خۆراکێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هەستیارییان بە شیرهه‌یه یان ئه‌و که‌سانه‌ی گرفتی
کۆڵۆنیان هه‌یه.
- یه‌کێکه له
باشترین خواردنه‌کان بۆ ئه‌و ئافره‌تی دووگیانی به‌ڕۆژو به مه‌رجێک ماسته‌که له
شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت.
- یارمه‌تی ڕێک کردنه‌وه‌ی
خه‌و ده‌دات.
- یارمه‌تی چاک
بونه‌وه‌ی برین و هه‌وکردنی گه‌دده و دوانزه‌گرێ ده‌دات به مه‌رجێک ماسته‌که له
شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت.
448 جار خوێندراوەتەوە