ئەمەریكا: لەیەك حاڵەتدا ئیسرائیل هێرشە سەربازییەكەی غەززە رادەگرێت

KNN : Kurdish News Network
06:39 - 18/03/2025
جیهان
+
-

بەرپرسێكی ئەمەریكا ئاشكرادەكات، پێدەچێت هێرشە سەربازییەكانی ئیسرائیل لەیەك حاڵەتدا رابگیرێن، بەپێچەوانەوە ئیسرائیل بەنیازە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە زیاتر بكات.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێكی ئەمەریكا كەرەتی كردوەتەوە ناسنامەكەی ئاشكرا بكرێت بە تۆڕی هەواڵی (CNN)ـی راگەیاندوە: پێدەچێت لەكاتی ئازاد كردنی سەرجەم بارمتەكاندا و پابەند بون بەرێككەوتنەكەوە، پێدەچێت ئیسرائیل هێرشە سەربازییەكانی بۆ سەر كەرتی غەززە رابگرێت.

 

وتوشیەتی: لەپێناو ئازادكردنی بارمتەكاندا، بۆردومانە ئاسمانییەكەی سوپای ئیسرائیل لە زنجیرەیەك كردەوەی سەربازی پێكهاتون كە لەلایەن بنامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلەوە گیراونەتەبەر.

 

راشیگەیاند: تا ئەو كاتەی بزوتنەوەی حەماس بارمتەكان ئازادنەكرێن، هیچ واتایەك بۆ داواكاری راگرتنی هێرشە سەربازییەكان نامێنێتەوە، بۆیە پێویستە حەماس بارمتەكان ئازادبكات.

 

جەختی کردەوە، ئیسرائیل بەنیازە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە زیاتر بكات، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کەی  دەتوانێت جارێکی دیکە هێزی زەمینی بنێرێتە ناو کەرتی غەززە.

 

 

بەرپرسە ئەمەریكییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، میسر هەمو هەوڵەكانی بۆ ئازادكردنی بارمتەكان و گەڕانەوەی ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس بۆسەر مێزی گفتوگۆ دەدات.

1464 جار خوێندراوەتەوە