هاوسەرۆکی گشتیی دەمپارتی: گەنجان بونە دەنگی ژیانێکی دیموکراتیک

KNN : Kurdish News Network
07:02 - 25/03/2025
کوردستان
+
-

لەکۆبونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی دەمپارتی، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان وتی: ملیۆنان کەس لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا گەنجان بونە دەنگی ژیانێکی دیموکراتیک و خانمانیش بەهەمەڕەنگی خۆیان گۆڕەپانەکانی نەورۆزیان رازاندەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

لە كۆبونەوەكەدا، تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، هەڵسەنگاندنی بۆ ئاهەنگەکانی نەورۆز و پێشهاتەکانی تورکیا و کودەتای سیاسیی کرد و رایگەیاند: ملیۆنان کەس لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا وتیان ئاشتیی، دیموکراستیی و دادپەروەریی بەوەش خاوەندارییان لە ئاشتیی کرد، گەنجان بونە دەنگی ژیانێکی دیموکراتیک و خانمان بەهەمەڕەنگی خۆیان گۆڕەپانەکانی نەورۆزیان رازاندەوە.

 

وتیشی: ملیۆنان کەس داوایان كرد كە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، ئازاد بكرێت بۆ ئەوەی هەلومەرجی خەباتی ئازادی بڕەخسێندرێت، بۆیە پێویستە گوێ لە داواکارییەکانی گەل بگیرێت و هەنگاوی كردەیی بۆبنرێت.


هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ کودەتای سیاسییە و پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان توندوتیژییان بەرامبەر بە ناڕەزایەتییەکان بەكارهێناوە، بۆیە ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە  قەبوڵ كراونییە.

113 جار خوێندراوەتەوە