باڵیۆزخانەی ئەمەریکا
لە سوریا هاوڵاتییانی ئاگاداردەکاتەوە لە زیادبونی ئەگەری هێرشەکان لە رۆژانی
جەژنی رەمەزاندا، داواشیان لێدەکات بە زوترین کات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوێکی باڵیۆزخانەکەدا
هاتوە، مەترسی زیادبونی هێرش و توندوتیژییەکان دەکرێت لە رۆژانی جەژندا باڵیۆزخانە
و رێکخراوە نێودەوڵەتیی و دامەزراوە گشتییەکان لە سوریا بکرێنە ئامانج.
هەروەها، داوا لە
هاوڵاتییانی دەکات دوربکەونەوە لە قەرەباڵغی زۆر و کۆبونەوە و خۆپیشاندان و گەشتی
سوریا نەکەن، ئەو ئەمەریکیانەشی لە سوریان، بە زوترین کات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە دیمەشق لە ساڵی 2012
کارەکانی ڕاگرت، حکومەتی ئەمەریکا ناتوانێت هیچ خزمەتگوزارییەکی کونسوڵگەری یان فریاگوزاری
پێشکەش بە هاوڵاتیانی لە سوریا بکات.
308 جار خوێندراوەتەوە