نرخی زێڕ بەشێوەیەکی
بەرچاو بەرزبوەتەوە و بەربەستی 3100 دۆلاری تێپەڕاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا
زێڕ بەریژەی 18% بەرزبوەتەوە.
ئابوری:KNNC
لەکاتی کردنەوەی
بازاڕە داراییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ بۆیەکەمجار بەربەستی 3100 دۆلاری بۆ
هەر ئۆنسەیەک تێپەڕاند و ئۆنسەیەک بە 3106.5 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە
تا ئێستا نرخی زێڕ بەڕێژەی 18% بەرزبوەتەوە.
گۆڵمدمان ساکس پێشبینیدەکات،
نرخی زێڕ تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە 3300 دۆلار، بانکی ناوەندی ئەمەریکاش پێشبینی
دەکات لە ساڵی 2025ـدا نرخی کانزا زەردەکە بگاتە 3063 دۆلار.
نیگەرانییەکان لەبارەی
سەپاندنی باج لەلایەن دۆناڵد ترەمپ-ـی سەرۆکی ئەمەریکاوە لە هۆکارە سەرەکییەکانی
بەرزبونەوەی نرخی زێڕن، بەرزبونەوەی نرخەکەی وایکردوە زۆرێک لە بانکەکان پێشبینییەکانیان
بۆ نرخی زێڕ لەمساڵدا بەرزبکەنەوە.
624 جار خوێندراوەتەوە