نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
09:22 - 31/03/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان نزمبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (73) دۆلار و (40) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 23 سەنت دابەزیوە.

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (69) دۆلار و (7) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 29 سەنت دابەزیوە.

55 جار خوێندراوەتەوە