سودانی بۆ پزیشكیان: هەڕەشەکانی سەر ئێران رەتدەکەینەوە

KNN : Kurdish News Network
04:06 - 01/04/2025
عێراق
+
-

عێراق جەخت لەسەر هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی جیهانی ئیسلامی دەكاتەوە و هەڕەشەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران رەتدەکاتەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە و بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە بەمەبەستی پیرۆزبایی لێكردنی، محەمەد شەیاع سوانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێرانەوە پێگەیشت، سودانی جەختیكردەوە كە؛ عێراق هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی جیهانی ئیسلامی دەكات، وتوشیەتی: لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەمو وڵاتانی ئیسلامی عێراق روبەڕوی ئاستەنگ و مەترسییەکان دەبێتەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، عێراق هەڕەشەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران رەتدەکاتەوە و پابەندبونی بە ئاسایش و سەقامگیریی دوپاتکردەوە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەیخستوەتەڕو، هەردولا جەختیان کردەوە كە؛ لەپێناو بەرژەوەندی بەغداد و تاران و بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردو وڵات، هاوكاریكردنی دولایەنە لە بواری جیاوازەكاندا بەردەوام بێت.

473 جار خوێندراوەتەوە