ئەندامێکى چوارچێوەى هەماهەنگى دەنگۆکانى
دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق ڕەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ناجێگیرى دۆخى
ناوچەکە نابێتە هۆى دواخستنى ئەو پرۆسەیە.
هەواڵ:KNNC
عارف حەمامى، پەرلەمانتارى سەر بە چوارچێوەى
هەماهەنگى رایگەیاند، دەنگۆکانى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەبیانوى ناجێگیرى
دۆخى ناوچەکە دورن لە راستییەوە، بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانەش هەوڵى
شکستخواردون بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەکە.
راشیگەیاند: دۆخى عێراق سەقامگیرە و روداوەکانى
ناوچەکەش کاریگەریان لەسەرى نابێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لەمانگى تشرینى ئەمساڵدا
هەلبژاردن بەرێوەبچێت و چەند رۆژێک لەمەوبەریش کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق
ئامادەکارییەکانى بۆ ئەو پرۆسەیە دەستپێکرد.
177 جار خوێندراوەتەوە