وەزارەتی ناوخۆی
عێراق ئاشكرایكرد، هێزەكانیان لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا دەستیان بەسەر (30)
هەزار حەبی هۆشبەر لە جۆری كاپتاگۆندا گرتوە كە بازرگانەكان بەنیازبون بەرێگەی
قاچاغ بۆ بەغدادی بنێرن.
هەواڵ: (KNNC)
فەریق میقداد میری،
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: مەفرەزەکانی فەوجی دوی لیوای کۆماندۆی
پاسەوانی سنوری توانیان هەوڵێکی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان پوچەڵ بكەنەوە كە
بەنیازبون (30) هەزار حەبی هۆشبەر لەجۆری كەپتاگۆن بەسەر روباری فوراتدا لە ناوچەی
باغۆز لەستنوری نێوان عێراق و سوریا پوچەڵ بکەنەوە و دەست بەسەر تەواوی حەبەكاندا بگرن.
وتیشی: لە
ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكەدا پشت بەكامیراكانی گەرمی بەستراوە كە وێنەی هەمو ئەو كاڵاوشمەكانەی
تۆماركردوە لەناو دەفری پلاستیكدا گواستراونەتوە، بەڵام پاسەوانی سنور توانیویانە
هەوڵەی بازرگانەكان پوچەڵ بكەنەوە و لە ئۆپەراسیۆنەكەیان سەركەوتن بەدەستبهێنن.
وتەبێژەكەی وەزارەتی
ناوخۆی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ دۆزینەوەی بازرگانەكان و ئەو كەسانەی كە
چاوەڕێی ئەو جۆرە حەبەیان كردوە، رێوشێونی یاسایی دەگیرێتەبەر و تەواوی حەبە
هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەكانیش رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێت و
لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوام دەبن.
281 جار خوێندراوەتەوە