ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان
هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و دەستەی كەشناسی عێراقیش دەڵێت: بەپێی پێشبینییەكانی
كەشوهەوا یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان باران دەبارێت.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئاسمان بەگشتی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەورە، بەراورد بە رۆژی رابردو پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە.
دەشڵێت: بەپێی پێشبینییەكانی
كەشوهەوا رۆژی هەینی، ئاسمانی هەرێم لە لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور و ناوچە
شاخاوییە بەرزەکان بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت، پەلەكانی گەرماش (1 بۆ 2) پلە
بەرزدەبنەوە.
هاوكات، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی
کەشوهەوای بۆ رۆژانی داهاتو راگەیاند و و بەپێی پێشبینیەكان یەكەم رۆژی جەژن باران
دەبارێت.
ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، رۆژی شەممە،
بەزۆری ئاسمانی وڵات لە زۆربەی کاتەکاندا هەور دەبێت، بەپێی پێشبینییەكانی
كەشوهەواش ئەگەری بارانبارین هەیە، بەڵام لە ناوچەکانی رۆژئاوای ناوچەکانی ناوەڕاست
و باکور، پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشو دەبێت.
دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، کەشوهەوای رۆژی یەکشەممە لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، لەگەڵ
باران بارین هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور هاوشێوە دەبن، لە
ناوچەکانی باکوری وڵاتیش کەمێک دادەبەزن.
راشیگەیاندوە: رۆژی دوشەممەی
داهاتو کەشوهەوا بۆ نیمچە هەور دەگەڕێتەوە و ئەگەری بارانبارینی لە بەیانیاندا و لە
سەرانسەری وڵاتدا هەیە و لە نیوەڕۆدا لە ناوچەکانی باکور زیاتر چڕ دەبێتەوە.
1293 جار خوێندراوەتەوە