لەئەنجامی پێنج روداوی هاتوچۆدا لە شاری سلێمانی دو گیان
لەدەستدان و برینداربونی (26) كەسی دیكەی لێكەوتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: لەیەكەم رۆژی جەژندا،
لە شاری سلێمانی پێنج روداوی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی رویانداوە و بەهۆیەوە
دو گیان لەدەستدان و برینداربونی (26) كەسی دیكەی لێكەوتوەتەوە.
رونیكردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سالم، نزیک
کتێبخانەی گشتی ئۆتۆمبیلێکی تاکسی توشی روداوی هاتوچۆ بوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربو.
راشیگەیاند: لەروداوێكی دیكەی هاتوچۆدا لە سەر رێگەی بازیان
– سلێمانی كەسێك گیانی لەدەستدا و چوار كەسی دشكەش برینداربون، هاوكات بەهۆی روداوێكی
سەختی هاتوچۆ لە گەڕەكی هەواری شار، چوار
هاوڵاتی برینداربون.
پەیامنێری كەی ئێن ئێن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ
لەسەر رێگەی ئەزمڕ روداوێكی دیكەی هاتوچۆ رویداوە و بەهۆیەوە دو كەس برینداربون، بۆ
وەرگرتنی چارەسەریش رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
پێشتریش، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە؛
لەیەكەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا و لەکاتژمێر (08:00 بۆ 02:00)ـی، لەئەنجامی روداوەكانی
هاتوچۆ (21) بریندار گەینراوەنەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار کە (13) حاڵەتیان ڕوداوی
ئۆتۆمبێل و هەشت روداوەكەی دیكە روداوی ماتۆڕ سکیل بوە، هەورەها دو هاوڵاتیش گیانیان
لەدەستداوە.
سلێمانی – بڕیار نامیق
554 جار خوێندراوەتەوە