نوێترین توێژینەوە: دەرزی ئۆزەمپیک کێشەی جددی بۆ چاو دروستدەکات

KNN : Kurdish News Network
08:36 - 01/04/2025
تەندروستی
+
-

توێژەرانی ئەمەریکا دەڵێن: بەکارهێنانی دەرزی ئۆزەمپیک بە مەترسی توشبون بە نەخۆشییەکانی چاو زیاد دەکات.

 

تەندروستی:KNNC

 

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری ئەمەریکی بۆ چاودا هاتوە، توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە 175 هەزار توشبوی شەکرە کردوە کە ( سێماگلۆتاید)یان وەرگرتوە کە پێکهاتەی سەرەکی دەرمانی دەرزی ئۆزەمپیک و بەرهەمەکانی تری نۆڤۆ نۆردیسکە.

 

 لە توێژینەوەکەدا دەرکەتوە، لە ساڵی یەکەمی چارەسەرکردن بە سێماگلوتاید مەترسی توشبون بە نەخۆشییەکانی چاو دەرناخات، بەڵام لە ساڵانی دواتر بەکارهێنەرانی دەرزی ئۆزەمپیک دوچاری مەترسی نەخۆشییەکانی چاو دەبن، بەراورد بەو نەخۆشانەی کە دەرمانەکانی دیکەی شەکرەیان بەکارهێناوە.

 

بەپێی ئەنجامی دوو نوێترین توێژینەوەش دەرکەوتوە، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوییان هەیە و سیماگلۆتاید بەکاردەهێنن کێشەی نەخۆشییەکانی چاویان زیاترە بەرارود بەو کەسانەی ئەو دەرمانە بەکارناهێنن.

 

سەرچاوە

257 جار خوێندراوەتەوە