لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتوە بڕی
ئەو پلاستیکەی کە لە ڕێگەی بنێشت جوینەوە دەچێتە لەشەوە بەراورد بە ڕێگا و هۆکارەکانی تر کەم وێنەیە و ئەوانەی بەردەوام بنێشت دەجون لە مەترسیدان.
تەندروستی:KNNC
توێژەران ڕایانگەیاندوە
بەهۆی بنێشت جوینەوە سەدان گەردیلەی پلاستیکی بچوک ڕاستەوخۆ دەچنە ناو دەمەوە و هۆشداریش دەدەن لە پیسبونی جەستە بەهۆی
بەردەوام بنێشت جوینەوە سانجای موهانتی، کە توێژەری سەرەکی توێژینەوەکەیە
بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە، بێگومان نامەوێت خەڵک نیگەران بکەم و بیان ترسێنم دەربارەی
دەرئەنجامی توێژینەوەکەم، بەڵام دەبێت هۆشیاربن.
موهانتی ئاماژەی
بەوەکردوە، بڕی ئەو مایکرۆپلاستیکانەی لەڕێگەی جوینەوە دەردەچن، بە بەراورد لەگەڵ ڕێگاکانی
دیکەی مایکرۆپلاستیک بۆ ناو جەستە زۆرە و دەگمەنە لەم
توێژینەوەیەدا، کە توێژەران حەوت پارچە بنێشتیان لە 10 مارکەی جیاواز بەکارهێناوە
و دوای جوینی بۆ ماوەیەک، دواتر شیکاری کیمیایییان لەسەر لیکی ئەو کەسانە کردوەکە
بنێشتەکەیان جوییوە.
توێژەران بۆیان دەرکەوتوە
کە هەر گرامێک لە بنێشت جوین بە تێکڕا 100 گەردیلەی مایکرۆپلاستیک دەردەکات، لەکاتێکدا
هەندێک لە براندەکانی تر ڕێژەکە زۆر زیاترە و 600 گەردیلەی پلاستیک لە هەر گرامێکدا
دەردەکەن، ئەمە لەکاتێکدایە تێکڕای کێشی
پارچە بنێشتەکان نزیکەی 1.5 گرام بوە.
بە پشتبەستن بەو دۆزینەوانە و دەرئەنجای توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی ساڵانە نزیکەی 180 پارچە بنێشت دەجون، ڕەنگە بەهۆیەوە نزیکەی هەزار گرام پلاستیک بخۆن، کە ئەمەش هۆکارە بۆ تێکچونی تەندروستییان بەتەواوەتی لە
ماوەیەکی دورودرێژدا.
133 جار خوێندراوەتەوە