خامنەیی: ئەمەریکا و ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنەسەر ئێران دەکەن بەڵام وەڵامی توند وەردەگرنەوە

KNN : Kurdish News Network
09:18 - 31/03/2025
جیهان
+
-

رێبەری شۆڕشی ئێران رایگەیاند، هەڵوێستەکانمان هەر وەک جارانە، ئەمەریکا و ئیسرائیل هەڕەشەمان لێدەکەن، بەڵام وەڵامی توند وەردەگرنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتاری نوێژی هەینی لە تاران رایگەیاند، ئیسرائیل ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێت جینۆساید دەکات و خاکی وڵاتانی دیکە داگیردەکات، وەک ئەوەی ئێستا سوریای داگیرکردوە.

 

وتیشی: دەبێت بونی ئیسرائیل لە فەڵەستین بنەبڕ بکرێت و هەموان هەوڵبدەن بۆ نەهێشتنی ئەو قەوارەیە لە ناوچەکە.

 

خامنەیی راشیگەیاند، "ئەمەریکا و ئیسرائیل هەڕەشەمان لێدەکەن، ئێمە هەڵوێستەکانمان هەروەک جارانە، ئەگەر هەر خراپەیەک بەرامبەر تاران بکرێت، بە دڵنیاییەوە وەڵامی بەهێزمان بۆیان دەبێت".

 

باسی لەوەشکرد، "ئەگەر دوژمنان بەنیازی دروستکردنی فیتنەبن لە ناوخۆی وڵاتەکەمان، ئەوا گەلی ئێران خۆی وەڵامیان دەداتەوە".

733 جار خوێندراوەتەوە