لە هیندستان كۆگایەكی کۆگایەکی یارییە
ئاگرینەکان تەقییەوە و (18) كرێكار گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش
برینداربون.
هەواڵ: (KNNC)
میدیاکانی هیندستان لە زاری پۆلیسی ئەو
وڵاتەوە بڵاویانكردەوە؛ تەقینەوەکە لە کۆگایەکی یارییە ئاگرینەکان لە ناوچەیەکی پیشەسازی
باداسکانتا لە ویلایەتی گوجارات رویداوە و بەهۆیەوە (18) کرێکار گیانیان لەدەستداوە
و پێنجی دیکەش برینداربون.
رونیانكردوەتەوە، پێدەچێت روداوكە لە
ئەنجامی نادروست هەڵگرتن و كۆگاكردنی تەقەمەنییەكانەوە بوبێت، كە ئەوەش وایكردوە
سەقفی بیناكە دابڕمێت، قوربانییەکانیش کرێکاری کۆگاكە بون.
ئەوەشیانخستوەتەڕو، بەمەبەستی
كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، تیمەكانی بەرگری شارستانی چونەتە شوێنی روداوەكە، بۆ
وەرگرتنی چارەسەری پێویستیش تیمەكانی تەندروستی بریندارەكانیان رەوانەی
نەخۆششخانەكان كردوە.
میدیاكانی هندستان ئاماژەیان بۆ
ئەوەشكردوە، لەپەیامێكدا نارێندرا مودی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە سەرەخۆشی خۆی بۆ قوربانیانی تەقینەوەکە دەربڕیوە
و هیوای زو چاکبونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.
69 جار خوێندراوەتەوە