نرخی زێڕ لەمامەڵەکانی ئەمڕۆ هەینیدا زیاتر
بەرزبوەوە و ئۆنسەیەک بە 3074 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئابوری:KNNC
لەکاتی کردنەوەی
بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.6% بەرزبوەوە
و گەیشتە 3074.31 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا،
زێڕ بەڕیژەی 1.7% بەرزبووەتەوە.
بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی ئایندەی
زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی 0.8% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 3084.70 دۆلار بۆهەر ئۆنسەیەک.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باجی
نوێی لەسەدا 25ـی لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و پارچەی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا ڕاگەیاند، کاریگەری هەبو لەسەر بەرزبونەوەی
نرخی زێڕ.
شارەزایانی
ئابوری پێشبینی دەکەن، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە 3100 دۆلار.
سەبارەت بە کانزا بەنرخەکانی دیکەش، نرخی یەک ئۆنسە
زیو بە ڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 34.27 دۆلار، پلاتینۆم بە ڕێژەی 0.2% دابەزی و
گەیشتە 984.59 دۆلار و پالادیۆم بە ڕێژەی 0.1% دابەزی و گەیشتە 976.25 دۆلار.
1344 جار خوێندراوەتەوە