نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان نزمبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (73) دۆلار و (63) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 40 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (69) دۆلار و (36) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 56 سەنت دابەزیوە.
60 جار خوێندراوەتەوە