عێراق؛ ساڵانە 300 ملیۆن دۆلار لە هاوردەكردنی سەوزە و میوەدا خەرج دەكات

KNN : Kurdish News Network
03:44 - 31/03/2025
ئابوری
+
-

ئەندامێكی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی عێراق سەرچاوەی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی بەروبومە كشتوكاڵییەكان زۆرە بەڵام ساڵانە بەنزیكەیی (300) ملیۆن دۆلار لە هاوردەكردنیاندا خەرج دەكات.

 

ئابوری: (KNNC)


فورات تەمیمی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی وڵات سەرچاوەی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی بەروبومە كشتوكاڵییەكان زۆرە و لەتوانایدایە كە نەك تەنها بەشی دانیشتوان و پڕكردنەوەی بازاڕەكانی ناوخۆ بەرهەمبهێنێت، دەتوانێت بەشێكی هەناردەی دەرەوە بكات.


رونیكردەوە، لەئێستادا بۆ دابینكردن و پڕكردنەوەی بازاڕەكان عێراق، پشت بەهاوردەكردنی بەربومە كشتوكاڵییەكانی وڵاتانی دراوسێ دەبەستێت كە ساڵانە بەنزیكەیی (300) ملیۆن دۆلار لەوپێناوەدا خەرج دەكات.



وتیشی: بەگرتنەبەری ستراتیژییەکی گشتگیر و لەسەر بنەمای بەكارهێنانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی هاوچەرخ کە وادەكات توانای ئابوری لە بەرهەمهێناندا مسۆگەر بکات و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و کەمی سەرچاوەکانی ئاو کەم بکاتەوە، كە پێشتر لەم بوارەدا سەركەوتنی بەدەست هێناوە وادەكات كەمتر پشت بەبەروبومە هاوردەكراوەكان ببەستێت.


ئەندامەكەی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد، بەدارشتن و جێبجێكردنی پلانێکی ستراتیژی بۆ كەرتی كشتوكاڵ گرەنتی مسۆگەركردنی بەربومە كشتوكاڵییەكان بە درێژایی ساڵ دەكات و لە ئاستی بوژاندنەوەی ئابوری گوندەكان و بەرزبونەی داهاتی جوتیارەكان تێدەپەڕێت و بەشێك لەبەروبومەكانیان هەناردەی دەرەوە دەكەن، هەروەها دەبێتە هۆی كەمتر لەدەستدانی دراوە بەنرخەكان (عملة صعبة) بۆ هاوردەكرنی سەوزە و میوە.

92 جار خوێندراوەتەوە