نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (74) دۆلار و (94) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی
رابردو نرخەکەی 17 سەنت بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (63) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو
نرخەکەی 15 سەنت بەرزبوەتەوە.
41 جار خوێندراوەتەوە