مەرجی نوێی هەیە... ئیسرائیل پێشنیازی ئاگربەست دەكات

KNN : Kurdish News Network
04:36 - 31/03/2025
جیهان
+
-

ئیسرائیل رایگەیاند: بەمەرجی ئازادكردنی نیوەی ئەو بارمتانەی لەلایان ماوە ئاگربەست دەكەن.

 

هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ دوشەممە، بەرپرسانی حكومەتی ئیسرائیل ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، ئیسرائیل بەرامبەر ئازادكردنی نیوەی بارمتەكان كەلەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە دەستگیركراون، پێشنیاری ئاگربەستیان لە كەرتی  غەززە کردوە.

 

میدیاكانی ئیسرائیل ئەوەیانخستوەتەڕو، پێشنیازەكەی دەسەڵاتدارانی حكومەت دەرگای رێککەوتنێکی هەمیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس دەكاتەوە كە بەهۆیەوە زیاتر لە (50) هەزار گیان لەدەستدان و برینداربونی زیاتر لە (80) هەزار برینداری لێكەوتوەتەوە، لەگەڵ وێران بونی روبەرێكی بەرفراوان لە كەرتەكە.

 

میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاشكراشیان كردوە، ناکۆکی گەورە لە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسدا لەسەر  پێشنیازی ئاگربەستدا هەیە، بۆیە بۆ راگرتنی جەنگی خوێناوی لە کەرتی غەززە، لەبەرامبەر ئەم مەرجە  ئیسرائیل پێشنیازێكی نوێی ئاگربەستی كردوە.

 

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بڵاویكردەوە؛ ژماری قوربانیانی جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئسیرائیل لە رۆژی (18"ی ئاداری 2025)ـوە بۆ سێ هەزار و (359) كەس بەرزبوەتەوە كە لەو ژمارەیە هەزار گیان لەدەستدان و برینداری بونی دو هەزار و (359) كەسی دیكەیە.

1289 جار خوێندراوەتەوە