گۆڤاری نیوزویک: ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا

KNN : Kurdish News Network
09:50 - 01/04/2025
جیهان
+
-

میدیایەکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە ئامادەکاری هێزەکانی ئێران کردوە بۆ هێرشکردنەسەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە، لەکاتێکدا ئەگەر دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەکانی بۆ هێرش کردنە سەر ئێران جێبەجێبکات.

هەواڵ:KNNC

 

گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی بەپشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک لەناو بەرپرسانی ئێران ئاشکرای کرد، تاران ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، لە ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی. 

گۆڤارە ئەمریکییەکە ،لەزارى ئەوسەرچاوانەوە ئاشکراى کردوە، سوپاى پاسداران بەدرێژایى سنورەکانى لەگەڵ عێراق موشەکى جێگیرکردوە.

گۆڤارى نیوزویک، رونی نەکردوەتەوە کە ئێران ڕاستەوخۆ ئیسرائیل یان کەشتییەکانی ئەمریکا لە کەنداو دەکاتە ئامانج، تەنها ئەوەی پشتڕاست کردوەتەوە کە پلانەکانی ئێستای تاران هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکایە لە عێراق و سوریا بە موشەکى دور مەودا.

314 جار خوێندراوەتەوە