بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر نەخشەڕێگاكانی چارەسەری جەنگی
غەززە، ترەمپ لەگەڵ سیسی قسەی كردوە و جەختیشی كردوەتەوە كە هێرشەكانیان بۆسەر
حوسییەكانی یەمەن بەردەوام دەبێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال بڵاویكردەوە: لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆك كۆماری میسر لەسەر نەخشە رێگاكانی چارەسەری غەززە
گفتوگۆیان كردوە و دەشڵیت: پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی لەگەڵ سیسی، زۆر باش بەڕێوەچوە.
راشیگەیاندوە: یەكێكی دیكە لە ئەوبابەتەی گفتوگۆیان لەسەر كردوە،
ئەو پێشكەوتنە سەربازییەیە دژی گروپە چەكدارەكانی یەمەن كە لەچەند رۆژی رابردوا
هێرشێكی بەرفرانانیان كردوەتە سەریان و چەندین كەسیان لێكوژراوە.
لە بڵاوكراوەكەیدا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سوپای
وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لەسەر هێرشكردنە سەر حوسییەكانی یەمەن تا ئەوە كاتەی
مەترسی لەسەر كەشتیوانی لەدەریای سوردا نامێنێت.
93 جار خوێندراوەتەوە