ئەمەریکا هاوکارییەکانی بۆ رێکخراوی بازرگانی جیهانی رادەگرێت

KNN : Kurdish News Network
12:31 - 28/03/2025
ئابوری
+
-

ئەمەریکا بە نیازە هاوکارییەکانی بۆ ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ڕابگرێت، ڕێکخراوەکەش بە دوای شوێنگرەوەی ئەو وڵاتە دەگەڕێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردەوە، ئەمەریکا بەنیازە هاوکارییەکانی بۆ ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ڕابگرێت و نێردراوی ئەمەریکا بە ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاندوە کە تا ئێستا لە بڕی بودجەی دیاری کراوی وڵاتەکەیان بۆ ئەمساڵ دڵنیانین.

 

 

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردوە، ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی لە ئێستاوە کار لەسەر ئامادەکردنی پلانێک دەکات بۆ دانانی شوێنگرەوە بۆ هاوکارییەکانی ئەمریکا و بەرسانی ڕێکخراوەکەش داوایان لە کۆشکی سپی کردوە وڵامێکی یەکلا کەرەوەیان پێبدرێت بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوە.

 

 

ئەمریکا بە یەکێک لە گەورەترین پاردارکەرەکانی ڕێکخراوەکە دادەنرێت و ساڵانە %11 بودجەی ڕێکخراوەکە پڕدەکاتەوە، کە بڕەکەی دەگاتە 232 ملیۆن دۆلار.

114 جار خوێندراوەتەوە