دۆناڵد ترەمپ: بەرپرسانی ئەمەریکا و ئێران لەگفتوگۆدان

KNN : Kurdish News Network
05:42 - 30/03/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكاریدەكات؛ : بەرپرسانی ئەمەریکا و ئێران لەگفتوگۆدان و ئەگەر واشنتۆن و تاران  نەگەیشتین بەرێككەون ئەو وڵاتە روبەڕوی هێرشی توندی دەكەنەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بڵاویكردەوە؛ گفتوگۆ لەنێوان بەرپرسانی ئەمەریكا و ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

سەرۆكی ئەمەریكا جەختی كردوەتەوە؛ لە حاڵەتی نەگەیشتن بەرێككەوتن لەگەڵ ئێران، تاران بەربەڕوی سزای نوێی ئابوری یان هێرشێكی توندی سەربازی بێ وێنە دەبێتەوە.

 

پێشتر، مەسعود پزیشكیان ئاماژەی بۆ ئەوەكردبو، وڵاتەکەی وەڵامی نامەکەی سەرۆکی ئەمەریکای داوەتەوە كە تیادا تاران ئامادەیی خۆی بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن دەربڕیوە، مامەڵەكانی ئەمەریكا لەسەر دۆسییەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بەردەوامی دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران دیاری دەكات.

531 جار خوێندراوەتەوە