خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا: حكومەتی نوێی دیمەشق هەمان حكومەتی پێشوە

KNN : Kurdish News Network
04:40 - 30/03/2025
کوردستان
+
-

حكومەتی نوێی دیمەشق هەمان حكومەتی پێشوە و هیچ لایەنێك ناتوانێت بەتەنیا حكومڕانی سوریا بكات.

 

هەواڵ: (KNNC)


لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی سوریا خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاویكردەوە؛ حكومەتی نوێی دیمەشق هەمان حكومەتی پێشوە و هەرحكومەتێك زۆرینەی خەڵكی سوریا لەبەرچاو نەگرێت زیان بەوڵات  دەگەیەنێت.


ئەوەیخستوەتەڕو، پەیڕەوكردنی سیاسەتی پشتگوێ خستن دەبێتە هۆی قوڵبونەوەی ناكۆكییەكان و ناتوانێت بڕیارەكانی جێبەجێ بكات، هاوكات هیچ لایەنێك ناتوانێت بەتەنیا حكومڕانی سوریا بكات.

 

خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەو جۆرە هەوڵانە دەبێتە هۆی رێگریكردن لە دەستپێكردنەوەی سیاسیەتی گشتگیر، بۆیە داوا دەكەن كە دەسەڵاتی ئێستای سوریا واز لەسیایەتی دروخستنەوە و پشتگوێ خستنی لایەنە سیاسییەكان هەڵبگرێت.

267 جار خوێندراوەتەوە