قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەنجامی
سەردان و بەدواداچونی لیژنەکانیان بۆ چێشتخانە و رێستۆرانت و ئەو شوێنانەی
گەشتیارانی روی تێدەکەن، بۆیان دەرکەوتوە سلیمانی یەکێکە لە خاوێنترین شارەکانی
عێراق.
هەواڵ:KNNC
ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی
لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەدرێژەی سەردان و بەدواداچونەکانی
لیژنەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز و رۆژانی جەژن بۆ چێشتخانە و ریستۆرانت و هەمو ئەوشوێنانەی
گەشتیاران و میوانەکانی شاری سلێمانی روی تێدەکەن، پابەندی سەرجەم مەرجەکانی
کارکردنن و لە شوێنەکانیان سەرپێچییەک تۆمارنەکراوە پەیوەندی بەرێنماییەکانی تەندروستییەوە
هەبێت.
وتیشی: لیژنە هاوبەشەکان دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو
شوێنانە دەکات و هیوادارن کە هەمیشە پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی
دیکەی کارکردن بن، کە بەهاوکاری ئەوان ئێستا سلێمانی خاوێنترین شاری عێراق و هەرێمە.
نوێنەرەکەی تەندروستی لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی
سلێمانی جەختیکردەوە، ئامانجی سەرەکی پێکهێنانی لیژنەکان پابەندکردنی شوێنەکانە بەمەرج
و رێنماییەکان نەک سزادان و زیان گەیاندن بەکار و بازاڕی هیچ شوێنێک.
78 جار خوێندراوەتەوە