کەشناسی هەرێم: تاوە باران و بروسکە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما 8 پلە دادەبەزن

KNN : Kurdish News Network
10:04 - 31/03/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ تاوەباران و بروسکە بەردەوام دەبێت و لەماوەی 48 کاتژمێردا پلەکانی گەرما 8 پلە دادەبەزن.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، تاوەباران و بروسکە بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما (6-8) پلە نزم دەبنەوە.

 

سەبارەت بە کەشی سبەینێ سێشەممە کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران، پاشان کاریگەرییەکەی بەردەوام دەبێت و لە رۆژی چوارشەممە بەشێوەی تاوەباران و بروسکە بەردەوام دەبێت.

 

دەشڵێت: بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما (2-4)بەرز دەبێتەوە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان :26 پلەی سیلیزی


63 جار خوێندراوەتەوە