كەشناسی هەرێم: لە سنورى پارێزگاى دهۆك زۆرترین باران باریوە

KNN : Kurdish News Network
07:53 - 31/03/2025
کوردستان
+
-

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڕی باران بارینی (24) كاتژمێری رابردوی بڵاوكردوە كە لە سنورى پارێزگاى دهۆك زۆرترین باران باریوە، هاوكات لە دوكان و ئاغجەلەر لە سلێمانی هیچ بڕێك باران نەباریوە.

 

هەواڵ: (KNNC)


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند: لە (24) کاتژمێری رابردودا لە بجیل بەبڕی (55)، ئامێدی (28)، كانی ماسی (25)، چمانكێ (21) و زاویتە (18) ملیمەتر لە سنورى پارێزگاى دهۆك باران باریوە كە بەپێی ئامارە تۆماركراوەكان زۆرترین بڕی باران لەو پارێزگایەبوە.


رونیكردوەتەوە، لەسنوری پارێزگای هەولێر لەناوچەكانی بارزان (36)، مێرگەسور (35)، كۆیە (31)، هیران (28)، سیدەكان (19) و حاجی ئۆمەرانیش بەبڕی (17) ملیمەتر لە (24) كاتژمێری رابردودا باران باریوە.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە (25) كاتژمێری رابردوا كەمترین بڕی باران بارین لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە باریوە بەجۆرێك لەناوچەكانی دوكان، ماوەت، پێنجوێن و بەرزنجە سنوری سلێمانی هیچ بڕی بارانێك نەباریوە و لەسیروانیش (0.8) ملیم باران باریوە.

 

816 جار خوێندراوەتەوە