وەزارەتی دارایی: بەسێ رۆژ موچە دابەشدەكەین

KNN : Kurdish News Network
07:31 - 25/03/2025
کوردستان
+
-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: لە رۆژی پێنجشەممەوە دەست بەدابەشكردنی موچە دەكەن و لە ماوەی سێ رۆژدا سەرجەم وەزارەتەكان موچەكانیان پێدەدرێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بۆ دیجیتاڵ میدیای كەی ئێن ئێنی ئاشكراكرد، بڕیار وایە سبەینێ چوارشەممە پارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بگاتە هەولێر و لەگەڵ گەیشتنی پارەكە لیستی موچە رادەگەیەنرێت كەهاوشێوەی مانگی پێشوە و لە رۆژی پێنجشەممە و بە موچەی خانەنشینی، كەسوكاری شەهیدان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەستبەدابەشكردنی موچە دەكرێت.

 

وتیشی: رۆژی هەینی هەوڵ دەدرێت زۆرترین وەزارەت موچەكانیان وەربگرن و تا رۆژی شەممە موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.

 

سەرچاوەكەی دیجیتاڵ میدیای كەی ئێن ئێن ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەو وەزارەتانەی كە نەتوانراوە موچە وەربگرن رۆژی یەكشەممە ئەگەر جەژن نەبێت، موچەكانیان وەردەگرن، ئەگەر جەژنیش بو بەهەماهەنگی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتییەكان دوەم رۆژی جەژن موچەكانیان وەردەگرن.

 

سلێمانی - بڕیار نامیق

1540 جار خوێندراوەتەوە