بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەکاتی گەڕانەوەیان لە یاری
تۆپی پێ، 15 یاریزانی گەنج توشی روداوێکی هاتوچۆبون و بەهۆیەوە یەکێک لە
یاریزانەکان گیانی لەدەستدا.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک بە دیجیتاڵ میدیای KNNـی راگەیاند، کاتژمێر (3:00)ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک یاریزان دوای تەواوبونیان
لە یاری تۆپی پێ، بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە چونەتە ناو دوو ئۆتۆمبێلەوە،
بەڵام لەسەر رێگای قەلاتگە- سێبیران لە سنوری پارێزگای هەولێر، دوو ئۆتۆمبێلەکە
توشی روداوی هاتوچۆ بون.
وتیشی: سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتەوە
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، گەنجێک بەناوی (عەلی سەفین) گیانی
لەدەستدا و سەرجەم یاریزانەکانی دیکە برینداربون، کە دۆخی تەندروستی دوان لە
بریندارەکان ناجێگیرە.
راشیگەیاند، هەر لە روداوەکەدا شۆفێری هەردو
ئۆتۆمبێلەکە برینداربون.
محەمەد ئەحمەد- هەولێر
92 جار خوێندراوەتەوە