میدیاکاری دیاری کوردی
دەنگی ئەمەریکا لە تەمەنی (63) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هەواڵ: (KNNC)
بەڵێن ساڵح، بەڵێن ساڵح
میدیاکاری دیاری کوردی دەنگی ئەمەریکا لە ساڵی (1961) لە هەڵەبجە لەدایک بوە،
بەهۆی کارکردنی باوکییەوە پۆلی یەکەمی سەرەتای لە شەقڵاوا و پۆلی دو لە هەڵەبجە و
دواتر لە خوێندنگەکانی بێکەس و گۆران لە شاری سلێمانی قۆناغی سەرەتایی تەواوکردوە.
قۆناغی ئامادەیی لە
هەردو ئامادەیی سەڵاحەدین لە سلێمانی و دواناوەندی لەڕانیە خوێندوه و پەیمانگەی
بەڕێوەبردنی رەسافە لە بەغداد تەواوکردوە.
لە سەرەتای ساڵانی
نەوەدەکانەوە دەستی بەکاری رۆژنامەگەری كردوە، لە ژمارەیەک گۆڤار، رۆژنامە، رادیۆ
و تەلەڤزیۆن لە هەرێم کاری کردوە و لە ساڵی (1996) لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی
ئەمەریكا دەژی و لەساڵی (1999)ـشەوە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا كاری كردوە.
لەبنەڕەتدا بەڵێن ساڵح كوڕی یەكێك لە بنەماڵە بەناوبانگەكانی شاری سلێمانییە، ئەمڕۆ یەكشەممە
(2025/3/30) لەتەمەنی (63) ساڵیدا لە واشنتۆنی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا كۆچی
دوایی كرد.
161 جار خوێندراوەتەوە