مەزڵوم عەبدی: هەڵبژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە

KNN : Kurdish News Network
09:21 - 30/03/2025
کوردستان
+
-

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزان دەكات و جەخت دەكاتەوە كە هەڵبژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە؛ بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە هەمو سورییەکان و جیهانی ئیسلامی دەکەم.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە؛ لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت دەكەنەوە کە هەڵبژاردەی هەمیشەییان ئاشتییە، هەروەها بەڕێگەی ئاشتیانە، پابەندن بە بەدەستهێنانی سەقامگیری.

 

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)  دەخوازێت كە جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئاسایش و ئارامی بۆ وڵاتەکەیان بهێنێت.

 

پەیامەكەی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ یەكشەممە تەواكاری مانگی رەمەزان بوە و سبەینێ دوشەممە لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا جەژنە.

221 جار خوێندراوەتەوە