سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل بەنیازە پلانی کۆچ لە غەززە جێبەجێ بكات و جەختیش دەكاتەوە كە حەماس چەکەکانیان دادەنێن و پلانەكەی سەرۆكی ئەمەریكا
جێبەجێ دەكەن.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ یەكشەممە،
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: بەنیازن پلانی کۆچ لە
كەرتی غەززە جێبەجێ بكەن و بزوتنەوەی حەماسیش چەكەكانیان دادەنێن و سوپای وڵاتەكەی
رێگە دەدات كە بەرپرسانی ئەو حزبە كەرتەكە بەجێبهێڵن.
وتیشی: فشارە
سەربازییەكانی ئیسرائیل كاریگەیی خۆی هەیە، چونكە توانا سەربازییەكانی حەماسی
لاواز كردوە و لەلایەكی دیكەشەوە هەلومەرجی پێویست بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەخوڵقێنێت.
سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دوێنی شەممە، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوەتەوە و بڕیاردراوە كە فشارەكانی سەر بزوتنەوەی حەماس
زیاتر بكات ئەوەش بەئامانجی رەخساندنی باشترین هەلومەرج بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.
785 جار خوێندراوەتەوە