سبەینێ
حکومەتی ڕاگوزەری سوریا ڕادەگەیەنرێت، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریاش دەڵێت:
به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمەکەدا ناکەن، چونکە لە حکومەتەکەدا ڕاوێژییان پێ نەکراوە.
هەواڵ: (KNNC)
فه‌یسه‌ڵ
یوسف، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) رایگەیاند: سه‌رباری ئەوەی بانگهێشتنامه‌یان سەبارەت بە بەشداریکردن
لەڕاگەیاندنی حکومەتی نوێی سوریا
پێگەیشتوە، به‌ڵام به‌شداریی رێوڕه‌سمه‌كه ناكه‌ن، چونکە بۆ پێکهێنانی حکومەتەكە هیچ راوێژێکیان پێ نەکراوە.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، هێزه سیاسییه كوردییه‌كان نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد
ده‌كه‌ن و به‌رگریكاریی ڕاسته‌قینه‌ن، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نییه به ته‌نیا
بینه‌ر بن و ڕۆڵیان له به‌دیهێنانی مافه‌كانی كورددا نه‌بێت.
وتەبێژەکەی
ئەنەکەسە ئەوەیشی خستوەتەڕو کە، هیواخوازبون به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نوێی سوریا گرنگیی
به مافه‌كانی كورد بدات وه‌كو دوه‌م گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و دان به
مافه‌كانیدا بنێت و به‌شداریی له بونیاتنانه‌وه‌ی وڵات بكات.
بڕیارە
سبەینێ کابینەى نوێى حکومەتى سوریا ڕابگەیەنرێت کە لە (22) وەزارەت پێکدێت و وەزیرانى
ئێستای دەرەوە و بەرگریى سوریا لە پۆستەکانیان دەمێننەوە.
187 جار خوێندراوەتەوە