راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

KNN : Kurdish News Network
07:54 - 27/03/2025
کوردستان
+
-


بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بڵاوبونەوەی  بەیاننامەیەک بەناوی جڤاتی نیشتمانیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە؛ ئەو بەیاننامە هیچ پەیوەندییەکی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نییە و  ئەوانەی ئەو کارەیان کردوە کەمینەیەکی تەوریسچین.

هەواڵ:KNNC

لە ڕاگەیەندراوەکەی بزوتنەوەی گۆراندا ئەوەش هاتوە؛ هەموان دڵنیا دەکەنەوە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەستنی کۆنفڕانس هەماهەنگی دەکات لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق،  سەربەخۆ ئەو کارە ناکات.

جەختیش کراوەتەوە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاری و ڕێکاری پێویست گیراوەتە بەر، کۆنفڕانس لە کات و شوێنێکیش دەبێت کە بۆ ئەو کارە ڕێکخراوەییە گونجاو بێت.

دەقی بەیاننامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان؛


چەند کەسێک، بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانیەوە بڵاوکردۆتەوە، کە کەمینەیەکی تەوریسچین، گوایە کۆنفرانس لە گردی زەرگەتە ئەبەستن.

هەمو لایەک دڵنیا ئەکەینەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنفرانس گرێ ئەدا.


ئەم کۆنفرانسەش لە کات و شوێنێک ئەبێت، کە گونجاو بێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەم رێکارە ڕێکخراوەییە.


 بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری کراوە.

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٧ی ٣ی ٢٠٢٥

538 جار خوێندراوەتەوە