وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایده‌كات؛ ژماره‌ی
ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی رو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن به‌ڕێژه‌ی
له (60%) كه‌میکردوە و پلانیان داناوه
كه رێژه‌كه بگەیننە سفر.
هەواڵ:KNNC
ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق
رایگه‌یاند: یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تای
ئه‌مساڵه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه و جیاوازبوه له ساڵانی پێش‌و، كه‌مكردنه‌وه‌ی
ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یه كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی رو له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن به‌ڕێژه‌ی له (60%).
کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ناوخۆی وڵات‌دا له‌لایه‌ن
تیمه پزیشكییه بیانییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ركراون گەیشتوەتە (874) نەخۆش، له‌و
ژماره‌یه‌ش (435) نه‌خۆش ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستیان به‌جێهێشتوه و به‌ته‌ندروستی
باشه‌وه گه‌ڕاونه‌ته ماڵه‌وه.
وتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پلانی بۆ
ساڵانی داهاتو داناوه كه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره ته‌ندروستییه‌كان
روله ده‌روه‌ی وڵات ده‌كه‌ن كۆتایی پێبهێنێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی باشنركردنی پێشكه‌كردنی
خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی گشتیدا.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاماژی بۆ ئه‌وه‌شكرد،
به‌رده‌وام دەبن له‌سه‌ر دروستكردنی نه‌خۆشخانه تایبه‌تمه‌نده‌كانی شێرپه‌نجه و
سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌گه‌ڵ دابینكردنی كه‌ره‌سته و ئامێره
مۆدێرنه‌كان، بێجگه له‌ئه‌مانه‌ش به‌هاوكاری دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یڕه‌وكرنی
سیاسیه‌تی نوێی بۆ به‌كارهێنانی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكیه‌كان، گرنگی زیاتر
به نه‌خۆشه‌كان ده‌ده‌ن.
62 جار خوێندراوەتەوە