ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی ئاشکرابو

KNN : Kurdish News Network
10:57 - 29/03/2025
جیهان
+
-

سەرچاوەیەکی ئێرانی دەقی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕێبەری ئێران ئاشکرا دەکات، ترەمپ دەڵێت: دەرفەتێکی زێڕین بۆ کۆتاییهاتن بە ململانێکان لەبەردەستە و هۆشدارییش دەدات لەوەی تاران دەستی ئاشتی رەتکاتەوە زیانی گەورە دەبینێت.

هەواڵ:KNNC

محەممەد ساڵح سدیقیان، بەرێوەبەری ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئێران لە پلاتفۆڕمی ئێکس دەقی نامەکەی بەبێ دەستکاریکردن بۆ زمانی عەرەبی وەرگێراوەتەوە.

بە گوێرەی ئەو دەقەی ئەو توێژەرە ئێرانییە بڵاویکردوەتەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە سەرەتای نامەکەی دەڵێت: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە واز لە دوژمنایەتی بهێنرێت و لاپەڕەیەکی نوێی بۆ ئاڵوگۆڕی هاوکاری و ڕێزگرتنی یەکتر بکرێتەوە.

ترەمپ ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، هەنگاوێکی گەورە بەرەو ئاشتی و کەمکردنەوەی گرژیەکان گیراوەتە بەر دەشڵێت: لە ڕێگەی دانوستان دەتوانرێت گەمارۆکان هەڵبگرێت، ئابووری ئێران بەهێز بکرێت و دەرگاکانی هاوکاریی لە نێوان دو وڵات بکرێتەوە.

بەپێچوانەوە سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی نامەکەیدا هۆشداریش دەدات لەوەی ئەگەر ئەم دەست پێشخەرییە ڕەت بکرێتەوە و ئێران ڕێگای پەرەسەندن و پشتیوانی بەردەوامی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و سەربازییەکان هەڵبژێرێت، ئەوا واشنتۆن وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە و خێرای دەبێت.

506 جار خوێندراوەتەوە