مەهەپە و دەپارتی، سەردانی
یەکتریان کرد و هەردولا جەختیان لەسەر گرنگی پڕۆسەی چارەسەریی کردەوە، ئەندامانی دەمپارتی
نیگەرانییان لەبارە دەستگیرکردنی هاوڵاتییان و دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانییەکان دەربڕی.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شاندێکی دەمپارتی
بە مەبەستی پیرۆزبایی جەژن و بە سەرۆکایەتی ئایشەگوڵ دۆغان وتەبیژی دەمپارتی، سەردانی
بارەگای سەرەکی مەهەپەیان کرد و هەر ئەمڕۆ شاندێکی پارتی نەتەوەپەرسی تورکیا-مەهەپە
بە سەرۆکایەتیی ئیسمەت بویوکتامان، سکرتێری گشتیی پارتەکە مەبەستی سەردانی
بارەگای سەرەکیی دەمپارتیان کرد لە ئەنقەرە.
لە دیدارەکانی نێوانیاندا،
ئایشەگوڵ ڕایگەیاند: دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، تورکیا لەبەردەم دەرفەتێکی
مێژوییدایە و کۆمەڵگەی تورکی لە شەڕ بێزارە، بەدیهێنانی ئاشتی گرنگە و نابێت تورکیا
ئەو دەرفەتە لەدەستبدات، دەبێت دیموکراسیی و ئاشتی و یەکسانی و دەستەبەری
مافی پیکهاتە جیاوازەکان دوانەخرێت.
ئەندامانی دەمپارتی نیگەرانی
خۆیان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی تورکیا و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و مانەوەی سەرۆکشارەوانیی
و زیندانیانی سیاسی دەربڕی.
لای خۆشییەوە، زوهال تۆپچو
جێگری سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند: پەیامەکەی دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەت باخچەلی ئاشتیی
و چارەسەری گرنگە و پڕۆسەکە قۆناغی باشی بڕیوە دەبێت هەموان پێکەوە هەوڵی بە
ئامنجگەیشتی چارەسەریی و تورکیای بێشەڕ و تیرۆر بدەن.
55 جار خوێندراوەتەوە