وەزیری بەرگری ئەمەریکا: بۆ رێگریکردن لە چین ژاپۆن هاوبەشمانە

KNN : Kurdish News Network
04:07 - 31/03/2025
جیهان
+
-

پنتاگۆن رایدەگەیەنێت: بۆ بەرەنگاربونەوەی دەستدرێژییەكانی چین، ژاپۆن رۆڵی ئەرێنی دەگێڕێت بەتایبەتی لە گەروی تایوان، ئەوەش هاوبەشی رۆحی نێوان هێزەكانی هەردو وڵاتە.


هەواڵ: (KNNC)


لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ هاوتا ژاپۆنییەكەی لە تۆکیۆ، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند: بۆ بنیاتنانی رێگرییەکی "کاریگەر" لە ناوچەکەدا بەهاوكاری واشنتۆن، ژاپۆن لە بەرەنگاربونەوەی دەستدرێژییەكانی چین رۆڵی ئەرێنی دەگێڕێت بەتایبەتی لە گەروی تایوان، ئەوەش هاوبەشی رۆحی نێوان هێزەكانی هەردو وڵاتە.


وتیشی: ناوچەکە ڕوبەڕوی پەرەسەندنی چالاکییە سەربازییەکانی چین بوەتەوە، هاوكات ئەگەری رودانی باری نائاسایی لە تایوان هەیە بۆیە هەردو وڵات هەوڵی زیاتر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەکانیان دەدەن.


ئەوەشیخستەڕو، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە یەکگرتوەکانیان، بارەگایەکی فەرماندەیی هاوبەش بۆ پەیوەندیکردنی وەك بارەگایەكی "جەنگ" بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان دیاریكراوە.


وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاژماچەی بۆ ئەوەشكرد كە، ژاپۆن کۆڵەکەیەکی سەرەکی ئاشتی و ئاسایشە لە هیندۆ-پاسیفیک، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هاوشێوەی ئیدارەکانی پێشو، بەردەوام دەبێت لە هاوکاری نزیک لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکییەکەی لە ئاسیا.

193 جار خوێندراوەتەوە