ئەحمەد شەرع رایگەیاند، رێگایەکی سەخت و دورودرێژمان
لە پێشە، سوریا مێژویەکی نوێ بۆ خۆی دەنوسێتەوە، دەشڵێت: هیچ دابەشبونێکی سیاسی قبوڵ
ناکەین.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە میانی وتاری
مەراسیمی جەژنی رەمەزاندا رایگەیاند، پشکپشکێنە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێدا
رەتدەکەنەوە، هەروەها هیچ دابەشبونێکی سیاسی قبوڵ ناکەن.
وتیشی: سوریا مێژویەکی نوێ بۆخۆی دەنوسێتەوە،
رێگایەکی دورودرێژ و سەختمان لە پێشە، ئەوەی پێویستمانە ئەوەیە پێکەوە کاربکەین و
ناکۆک نەبین.
راشیگەیاند،
پێویستیان بە کاری زۆر هەبو تا ئەو وەزیرە بە ئەزمون و لێهاتوانە هەڵبژێرن کە خەمی
ئەوان خەمی بونیادنانی سوریایە و ئامانجیشیان گۆڕانکاری و پێشکەوتنە.
رۆژی شەممە،
لەمیانی رێورەسمێکی فەرمیدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا، پێکهێنانی کابینەی نوێی
حکومەتی سوریا بە بەشداری 22 وەزیر پێکهێنرا.
167 جار خوێندراوەتەوە