ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریا کۆبوەوە، نوێنەری
نەتەوە یەکگرتوەکانیش بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە کۆمەڵکوژی
کراوە و دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت.
هەواڵ:KNNC
گەیر پیدەرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری سوریا، رایگەیاند: لە ڕوداوەکانی
ئەم دواییەی سوریادا هێرشی چەکداری ڕویداوە و خەڵکێکی زۆر کۆمەڵکوژکراون، کە ئەمەش
بوەتە کێشەیەکی ئەمنی لە وڵاتەکە و نیگەرانییەکانی لە داهاتوی وڵاتەکە زیاتر کردوە.
باسی لەوەش کرد، بە پشتبەستن بە زانیارییەکان دەرکەوتوە، خەڵکی مەدەنی لەلایەن
چەکدارەکانی ڕژێمی پێشو و حکومەتی نوێی سوریا کوژراون، کە ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.
جەختی لەوەش کردەوە، دەبێت لێژنەیەکی سەربەخۆ پێکبهێنرێت و ئەندامی هەموو
لایەنەکانی تێدا بێت، بۆ ئەوەی بە بەڵگە لە ماوەی 30 ڕۆژدا هەموو ڕاستییەکان
ئاشکرا بکرێن.
نوێنەرەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی ڕێکەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی
و ئەحمەد شەرعەوە ڕایگەیاند، بەرەوپێشچونی باش لە گفتوگۆکانیاندا هەیە و
دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێکەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
161 جار خوێندراوەتەوە