کۆمەڵێک بەڵگەنامەی هەستیاری سوپای بەریتانیا لەسەر شەقامێکی ئینگلتەرا دۆزرانەوە

KNN : Kurdish News Network
09:21 - 29/03/2025
جیهان
+
-

هاندەرێکی تۆپی پێ، کۆمەڵێک بەڵگەنامەی سەربازی هەستیاری سوپای بەڕیتانیای لەسەر شەقامەکانی ئینگلتەرا دۆزیەوە و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەو بابەتە ئەنجام دەدەن.

هەواڵ:KNNC

 

کەناڵی BBCـی بەریتانی بڵاوی کردەوە، مایک گیبێرد، هاندەری یانەی نیوکاسڵ یونایتد، لە 16ی ئازاردا لە کاتی ڕۆشتن بۆ یارییەک کۆمەڵێک بەڵگەنامەی هەستیاری سوپای بەڕیتانیای لەسەر شەقامێکی دۆزیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەڵگەنامەکان کە زۆربەیان پارچە پارچە بون، وردەکارییەکانی پلەی سەربازەکان، ئیمەیڵەکان، خشتەی شفتەکان، تۆمارەکانی بەخشینی چەک و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری بۆ دامەزراوە سەربازییەکان لەخۆدەگرێت.

لەلای خۆشیەوە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری لەگەڵ وتەبێژی سەرۆک وەزیران، پشتڕاستیان کردەوە کە بەڵگەنامەکان پەیوەندیان بە سوپاوە هەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەو بابەتە دەستی پێکردوە.

62 جار خوێندراوەتەوە