دادوەرێکی ئەمەریکی بریاری داخستنی دەنگی ئەمەریکای هەڵپەسارد

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 29/03/2025
جیهان
+
-

دادوەرێکی ئەمەریکی، بڕیاری داخستنی دەنگی ئەمەریکی هەڵپەسارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنووری ئەمریکاش داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەکات دەنگی ئەمەریکا پارەدار بکاتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

دوای ئەوەی لەلایەن کارمەندانی دەنگی ئەمەریکا و سەندیکا و رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور سکالایەک لە دادگای فیدراڵی نیویۆرک تۆمارکرا دژ بە داخستنی دەنگی ئەمەریکا، دادوەر جەی پاوڵ ئۆتکن، بڕیاری داخستنی دەنگی ئەمریکای هەڵپەسارد.

 

هەروەها، کلیتۆن ویمێرز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنووری ئەمریکا رایگەیاند، خۆشحاڵن بە بڕیارەکەی دادگا بۆ رێگریکردن لە هەرکارێکی دیکەی حکومەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگی ئەمریکا.

وتیشی: داوا لە ئیدارەی ترەمپ دەکەین دەستبەجێ پارە بۆ دەنگی ئەمەریکا خەرج بکاتەوە و کارمەندەکانی بگەڕێنێتەوە سەر کارەکانیان.

 

ئیدارەی ترەمپ لەم مانگەدا دەستیکرد بە دەرکردنی بەکۆمەڵ لە دەنگی ئەمریکا و دەزگاکانی دیکەی میدیایی کە لەلایەن ئەمریکاوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت، وەک بەشێک لە پلانەکانی بۆ کەمکردنەوەی بەرچاوی بودجە و هێزی کاری حکومەتی فیدراڵی.

 

دەنگی ئەمریکا لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا دامەزراوە و بە 49 زمان پەخش دەکات لە سەرانسەری جیهاندا.

53 جار خوێندراوەتەوە