ئەمڕۆ کابینەى نوێی حکومەتی سوریا
ڕادەگەیەنرێت، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریاش دەڵێت: به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمەکەدا
ناکەن، چونکە ڕاوێژییان پێ نەکراوە.
هەواڵ:KNNC
بڕیارە کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکى سوریا
بۆ قۆناغى راگوزەر، لە کۆشکى گەل، کابینەى نوێى حکومەتى سوریا رابگەیەنێت.
کابینەى نوێى حکومەتى سوریا لە 22 وەزارەت و سێ
دەستە پێکهاتوو، کە دەستەى فڕۆکەوانى و دەستەى وەبەرهێنان و دەستەى فەتوا لەخۆ دەگرێت.
ئەسعەد شەیبانى، وەزیرى دەرەوەى سوریا و مورهەف
ئەبو قەسرە، وەزیرى بەرگری و ئەنەس خەتاب، بەرپرسى دەزگاى هەواڵگریی گشتیی سوریا،
لە پۆستەکانیان دەمێننەوە.
پێشتر، فه‌یسه‌ڵ یوسف وته‌بێژیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریا ناسراو
بە ئه‌نه‌كه‌سه ڕایگەیاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌یان پێ گه‌یشتوه بۆ بەشداریکردن
لە ڕاگەیاندنی کابینەى نوێی حکومەتى سوریا، به‌ڵام به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمه‌كه
ناكه‌ن، چونکە بۆ پێکهێنانی حکومەتە کاتییەکە هیچ ڕاوێژێکیان پێ نەکراوە.
ئاماژەی بەوەش کردوە، هێزه سیاسییه كوردییه‌كان
نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و به‌رگریكاریی ڕاسته‌قینه‌ن، به‌ڵام
له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نییه به ته‌نیا بینه‌ر بن و ڕۆڵیان له به‌دیهێنانی مافه‌كانی
كورددا نه‌بێت.
203 جار خوێندراوەتەوە