وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە 19ـی ئەم
مانگەوە 1418 کەس لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەستگیرکراون.
هەواڵ:KNNC
عەلی یەرلیکایا وەزیری
ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی: " لەو خۆپیشاندانە
نایاساییانەی لە رۆژی 19ـی ئەم مانگەوە دەستیان پێکردوە هەزار و 418 کەس
دەستگیرکراون و بڕیارە 487 کەسیان بدرێنە دادگا".
وتوشییەتی: هەرگیز
سازش لەو کەسانە ناکرێت کە تیرۆریان هێناوەتە کۆڵان و شەقامەکان و پەلاماری
پۆلیسیان داوە.
رۆژی 19ـی ئەم مانگە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی
گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ بە تۆمەتی تیرۆر بە چەند تۆمەتێک کە ئاڕاستەی کرابو
دەستگیرکرا و لە پۆستەکەی دورخرایەوە،
بەهۆیەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان چەند شارێکی تورکیا گرتەوە و تا ئێستاش
بەردەوامە.
69 جار خوێندراوەتەوە