بە چەند راهێنانێکى رۆژانە مێشکت بە چالاکى و گەنجى بهێڵەرەوە

KNN : Kurdish News Network
09:20 - 19/03/2025
تەندروستی
+
-

بیرکردنەوە و شێوەى بەکارهێنانى مێشکمان بەردەوام کاریگەریی گەورەى لەسەر رۆژەکەمان و ژیانمان بە گشتى هەیە، هەربۆیە پێویستە هاوشێوەى جەستە گرنگیی بە کارکردنى مێشکمان بدەین و کۆمەڵێک راهێنان هەیە رۆژانە بۆ بەهێزکردنى مێشکمان ئەنجامیان بدەین.

 

تەندروستى:KNNC

 

بەپێی ئەو زانیارییە پزیشکیانەى رۆژنامەى "تاییمز ئۆف ئیندیا" بڵاویکردوەتەوە؛ پێویستە بەیانیان 15 بۆ 20 خولەک لە کاتەکانمان تەرخان بکەین بۆ ئەنجامدانى چەند راهێنانێک بۆ بەهێزکردنى مێشکمان کە ئەمانەن:

 

- بۆ ماوەى دوو خولەک هەناسەى قوڵ هەڵبمژن، پێویستە لەوکاتەدا چاو دابخرێت بە قوڵى لە رێی لوتەوە بۆ ماوەى چوار چرکە هەناسە هەڵبمژرێت، دواتر چەند چرکەیەک هەناسە رابگرن و لەڕێی دەمەوە هەناسەکە دەربکەنەوە، بەمەش ئۆکسجینێکى زۆر بۆ مێشک دەڕوات و سەرنجدان زیاد دەبێت و سترێس کەم دەبێتەوە.


-راهێنانى چاو بۆماوەى دوو خولەک، بێ ئەوەى سەر بجوڵێنیت، تەماشاى لاى راست و لاى چەپ، سەرەوە و خوارەوە بکەن، دواتر بەشێوەیەکى بازنەیی چاوت بجوڵێنەوە بەمەش ماسولکەکانى چاو بەهێز دەبن و سودێکى زۆر باشیشى دەبێت بۆ سەرنجدان.

 

-وەڵامدانەوەى کۆمەڵێک مەتەڵ، دەتوانیت بەیانیان بۆ ماوەى پێنج خولەکیش بێت وەڵامى چەند مەتەڵێک بدەیتەوە جا دەتوانیت ئەو کارە لەڕێی یارى سودوکو یان یارییەکانى دیکە بکەیت، بەمەش توانا مێشکییەکانت گەشە دەکات و کارى مێشکیش خێرا و چالاک دەبێت.


-وەبیرهێنانەوەى زانیارییەکان بۆ ماوەى سێ خولەک، بەیانیان هەوڵبدە کۆمەڵێک زانیاریی لەبارەى رۆژى رابردوتەوە وەبیر خۆت بهێنیتەوە وەک ئەوەى بەیانییەکەى چیت خوارد یاخود لەگەڵ هاوڕێکەت باسى چیتان کرد یاخود رۆژەکە چ کارێکى باشت ئەنجامداوە.

 

-نوسینەوەى بۆچونەکانت، هەرچییەک وەک بیرۆکە و بۆچون بە مێشکتدا دێت، بێ دودڵى بینوسەرەوە بەمەش مێشکت پاک دەبێتەوە و ئاڵۆز نابیت و تواناى چارەسەرى کێشەکانت باشتر دەبێت.

-خوێندنەوە بە دەنگى بەرز یارمەتیت دەدات چەند بەشێکى مێشکت چالاک بێت، تێگەیشتن باشتر دەکات و بیکردنەوەش خێرا دەکاتز

-هەوڵبدە چەند وشەیەکى نوێ فێر ببیت، رۆژانە ئەم کارە بکە، وشەیەکى نوی هەڵبژێرە و ماناکەى بزانە و لە رستەدا بەکاریبهێنە ئەمەش زیرەکیی زمانەوانیت باشتر دەکات و مێشکیش بە چالاکى دەهێڵێتەوە.

210 جار خوێندراوەتەوە