لە میانی بەرەوپێشچون و ڕێکخستنەوەی کاروبەری دەوڵەت هەوڵدان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی، بەشی ئامار و زانیاریی تاڵیبان بڵاویکردوەتەوە،
لە ساڵی 2024دا دوو ملیۆن و 634 هەزار و
60 ناسنامەی ئەلیکترۆنییان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکردوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە؛ دوو ملیۆن و 634 هەزار و 60 ناسنامەیی ئەلیکترۆنیان بە هاوڵاتییانی وڵاتەکە داوە، لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 930 هەزار
بۆ پیاوان و زیاتر لە 705 هەزاریان هی ژنان بوە.
فەرمانگەکە ئەوەشی خستوەتە ڕو، زۆرترین
ناسنامەی ئەلیکترۆنی لە ویلایەتەکانی
کابول و هیرات دابەشکراوە.
لە پاڵ ئەمەشدا،
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردوە بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان 73 سەنتەری پێدانی ناسنامە بۆ ئەو منداڵانەی تازە لەدایک دەبن لە
سەرانسەری وڵاتدا دامەزراندوە.
199 جار خوێندراوەتەوە