یەكەم رۆژنامەی
چاپكراو لە جیهان بە تەواوی لەلایەن ژیری دەستكردەوە دەنوسرێت، رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بەشێوەیەكی ئەزمونی
بڵاویدەكاتەوە، نوسینی وتار و دانانی ناونیشان، پوختەكردن و گرنگترین كورتەی
وەرگیراوی بابەتەکان هەڵدەبژێرێت.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەی"ئل
فۆلیۆ"ی رۆژانەی ئیتاڵیا، پەردەی لەسەر یەکەم رۆژنامەی چاپکراوی جیهانی لادا،
کە بە تەواوی پشتی بە ژیری دەستکرد (AI) بەستووە، بەبێ هیچ بەشدارییەكی هەواڵساز
تێیدا.
رۆژنامەکە
دەڵێت، تاقیکردنەوەیەک دەکەن کە ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت بۆ دەركردنی
ژمارەیەکی رۆژانەی چوار لاپەڕەیی، کە بە تەواوی پشت بە ژیری دەستکرد دەبەستێت و
بەبێ بەرامبەر دابەشدەکرێت.
سیستەمەکانی
ژیری دەستكرد ئەركی نوسینی وتار، دانانی ناونیشان، پوختەكردن ئەنجامدەدەن و
گرنگترین كورتەی وەرگیراوی بابەتەکان هەڵدەبژێرن بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی مرۆڤ لەو
رۆژنامە ئەزمونیە، کە لە ژێر ناوی "Il Folio AI" بڵاودەکرێتەوە.
تیمی سەرنوسەری
رۆژنامە ئیتاڵییەکە دەڵێن: ئێمە تەنها پرسیار لە سیستەمی ژیری دەستكرد دەکەین،
دواتر هەموو وەڵامەکان دەخوێنینەوە، ئامانجمان گواستنەوەی تەکنیکەکانی ژیری
دەستكردە لە چوارچێوەیەکی تیۆریەوە بۆ بەکارهێنانی پراکتیکی لە جیهانی
رۆژنامەگەریدا.
80 جار خوێندراوەتەوە