ترەمپ: ئەو كەسانەی تێسلا بەئامانج دەگرن تیرۆرستن

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 21/03/2025
هەمەڕەنگ
+
-

لەبەرامبەر ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلی تێسلایان بە ئامانج گرتوە و هەوڵ بۆ شكاندنی دەدەن، سەرۆکی ئەمەریکا بەیەك وشە وەڵامی دانەوە و پێی وتن ئەوانە تیرۆرستن.


هەمەڕەنگ: (KNNC)


ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند: ئەو كەسانەی كە هەوڵ بۆ شكاندنی ئۆتۆمبێلی تێسلا دەدەن و ویستیانە نرخەكەی لە بازاڕدا دابەزێنن "تیرۆرستن".


پێشتر و لە رۆژی (11ـی ئازاری 2025) سەرۆكی ئەمەریكا پشتیوانی خۆی بۆ ئیلۆن ماسک، خاوەنی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هاوپەیمانی دەربڕی و ئاشكرایكرد؛ ئۆتۆمبێلێکی نوێی لە جۆری تێسلا دەکڕێت.

 

لای خۆشیەوە ئیلۆن ماسک لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای (X) كەخۆی خاوەندارێتی دەكات، سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریكای کرد كە پشتیوانی دەكات.


بەرامبەر بە چالاکییە سیاسییەکانی ماسک و نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەران کە سیاسەت دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە کۆمپانیا قازانج بەخشەکەی سەرقاڵ دەکات چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، لە خۆپیشاندانێكدا كە نزیکەی (350) كەس بەشدارییان تێداكردبو، لە دەرەوەی بارەگای دابەشکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا لە شاری پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگۆن ناڕەزایەتییان دەربڕی.

173 جار خوێندراوەتەوە