سەرۆکی جەهەپە لەسەر بێڕێزیکرنی بە ئاڵای کوردستان داوای لێبوردنی کرد

KNN : Kurdish News Network
09:58 - 24/03/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی جەهەپە لەسەر بێ ڕێزیکرنی بە ئاڵای کوردستان لەلایەن سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە، داوای لێبورنی کرد و ڕایگەیاند، هەڵوێستی جەهەپە ئەوەیە کە لەلایەن سەرۆکی پارتەکەوە بڵاودەبێتەوە. 

 

 

هەواڵ:KNNC

 

ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری- جەهەپە لە چاوپێکەوتنێکدا لەسەر قسەکانی مەنسور یاڤاش، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەنقەرە لەبارەی بی رێزیکرنی بە ئاڵای کوردستان و شێوازی بەڕێوەچونی نەورۆز لە باکوری کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر قسەکانی سەرۆک شارەوانی ئەنقەرە دڵی کەسێکی شکاندبێت، وەکو سەرۆکی جەهەپە داوای لێبوردن دەکات. 

 

 

سەرۆکی جەهەپە ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامی پارتەکەی لەبارەی بەڕێوەچونی نەورۆز ڕون و ئاشکرایە و هەڵوێستی فەرمیشیان ئەوەیە کە لەلایەن سەرۆکی پارتەکەوە بڵاودەکرێتەوە. 

 

 

لە کۆتایی قسەکانی ئۆزگور ئۆزەل وتی، جارێکی دیکە پیرۆزبایی نەورۆز لە هەمو خوشک و برا کوردەکانی دەکات و هەروەها سڵاو بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لە زیندانی ئەدینرنە دەنێرێت.

463 جار خوێندراوەتەوە